بڕی نه‌وتی هەناردەکراوی هه‌رێم ئاشكراكرا

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 209‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر


به‌پێی داتا و ئاماره‌كان، ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ مانگی ڕابردوودا زیاتر له‌ 451 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه‌ بووه‌.

 

به‌پێی ئه‌و داتا و ئامارانه‌ی ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتوون له‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كه‌رتی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان، له‌ مانگی ئازاری ڕابردوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (14.021.000) چواردە ملیۆن و پیست و یه‌ك هەزار بەرمیل نەوتی لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی دەرەوە كردوە،  تێكڕای رۆژانەی هەناردەی نەوتی هەرێم (451) هەزار بەرمیل نەوت بووە.

 

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانیش نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم له‌مانگی ئازاردا له‌نێوان (54 بۆ 56) دۆلار فرۆشراوه‌، له‌كاتێكدا نەوتی برێنت له‌ مانگی ڕابردوودا له‌نێوان (64 بۆ 70) دۆلار بووە، بەڵام هەرێم نەوتەكەی بە (10 بۆ 12) دۆلار كەمتر لە نرخی نەوتی جیهانی  فرۆشتووه‌.

ئه‌و هه‌نارده‌كردنه‌ش به‌راورد به‌ ئاستی هه‌نارده‌كردن له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵەوه‌ به‌هه‌مان رێژه‌ی خۆیه‌تی و زیادینه‌كردوه، ئه‌و نه‌وته‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌م مانگه‌دا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ كراوه‌، له‌لایه‌ن كڕیارانی نه‌وتی هه‌رێم فرۆشراوه‌ته‌ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاته‌كانی (كرواتیا، قوبرس، یۆنان، ئیتاڵیا، پۆڵه‌ندا، ئیسپانیا، ئیسرائیل و ڕۆمانیا).

به‌ر له‌ ڕووداوه‌كانی 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كێڵگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان، له‌لایه‌ن وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانەوە، ڕۆژانە 565 هەزار بەرمیل بووه‌.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە