بومەلەرزە لەچەند ناوچەیەکی هەرێم روویدا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 14619‌ جار بینراوە

تاگ :: بومەلەرزە

دواڕۆژ، سیروان حەسەن

(ئەمڕۆ 15ی نیسانی 2019) بومەلەرزە لە خانەقین و گەرمیان روویدا، به‌پێى زانیارییه‌كانیش: گوڕى بومه‌له‌رزه‌كه‌ 4 پلەی رێختەر بووه‌ و هاووڵاتیان به‌ته‌واوه‌تى هه‌ستیان پێكردوه‌.


كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ ناوچه‌كانی گه‌رمیان و خانه‌قین بوومه‌له‌رزه‌ روویدا و به‌هۆی كه‌میی گوڕه‌كه‌یه‌وه‌، هیچ زیانێكى نه‌بووه‌. 

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە: كاتژمێر 9:34 خوله‌كى به‌یانى ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ناوچه‌كانى خانه‌قین و كه‌لار و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى گه‌رمیانى گرته‌وه‌ و هاووڵاتیان هه‌ستیان پێكردووه‌. 

وتیشى: "به‌پێى به‌دواداچوونه‌كان بوومەلەرزەکە هیچ زیانێكى گیانى و ماددى نه‌بووه‌".

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure