سەرۆكی ئەنجومەنی سەربازی سودان خانەنشین كرا

هەواڵ / جیهان :: 15/04/2019‌ :: 103‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی سەربازی سودان خانەنشین كرا و سەرانی رژێمی پێشووی ئەو وڵاتەش رەوانەی دادگا كران بەتۆمەتی تێوەگلانیان لە پرسی گەندەڵی.

 

وتەبێژی ئەنجومەنەكە رایگەیاندوە: باڵیۆزی سودان لەواشنتن لەكارەكەی دوورخراوەتەوە و خۆپیشاندانەكانیش بە هێز كۆتایی پێناهێنین.

 

بەگوێرەی میدیاكانی سودان، حیزبەكەی عومەر حەسەن بەشیر، لەدەرەوەی كایەی سیاسییە و سەرۆكێكی نوێ بۆ دەزگای هەواڵگریی سودان دیاریدەكرێت و پەیوەندییەكانیش لەگەڵ سعودیە و ئیمارات و قەتەر بەردەوامییان هەیە.

 

فەریق شەمسەدین كوباشی بەرۆژنامەنووسانی راگەیاند: فەریق ئەبوبەكر مستەفا دیاریكراوە وەك سەرۆكی دەزگای هەواڵگری سودان و سەرۆكی پێشوو لادراوە كە باڵیۆزی سودانیش بووە لە واشنتن.

 

كوباشی ئەوەشی راگەیاند: فەریقی یەكەمی روكن عەوەز بن عەوف سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی سەربازی سودان رەوانەی خانەنشینی كراوە و پۆستەكەی رادەستكردۆتەوە.

 

ئا: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure