ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

هەواڵ / کوردستان :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 3695‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وابڕیاره‌ (ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 15ى نیسانى 2019) مووچه‌ى مانگى كانونى دووه‌مى ئەمساڵی فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تێك و چینێك دابه‌شبكرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوری كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژى وت: "ئەمڕۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابه‌شده‌كرێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشى: "هاوكات هەر ئەمڕۆش مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامان دابه‌شده‌كرێت".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ مووچه‌ى مانگى كانونى دوومى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى دابه‌شكرا.

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure