ئه‌مریكا 100 ملیۆن دۆلار هاوكارى عێراق ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 15/04/2019‌ :: 7921‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

هه‌ڵسوڕێنه‌رى كاره‌كانى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ عێراق (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14ى نیسان)، رایگه‌یاند: ئه‌مریكا له‌پلانیدایه‌ 100 ملیۆن دۆلار پێشكه‌ش به‌ عێراق بكات به‌مه‌به‌ستى ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌قامگیرى له‌ وڵاتدا.


باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌سه‌ر زارى جۆى هوود، هه‌ڵسوڕێنه‌رى كاره‌كانى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ئاشكرایكردوه‌: "حكومه‌تى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ كۆنگرێسى ئه‌مریكا كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، سه‌ربارى یارمه‌تى و كۆمه‌كییه‌كانى، بڕى 100 ملیۆن دۆلارى دیکە پێشكه‌ش به‌ عێراق بكه‌ن، بۆ به‌رقه‌راركردنى سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانى ژێرده‌ستى داعش".

ئه‌و به‌رپرسه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ عێراق ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه‌: "ئاژانسى ئه‌مریكى بۆ په‌ره‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵده‌ستێت به‌ ته‌رخانكردنى بڕى 100 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆگرامى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان (UNDP)".

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاشكراكراوه‌: له‌ ساڵى 2015وه‌ حكومه‌تى ئه‌مریكا بڕى 358 ملیۆن دۆلارى بۆ هه‌وڵه‌كانى سه‌قامگیرى له‌ عێراق پێشكه‌شكردووه‌.

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure