دابەشکردنی مووچەی وەزارەتێک دوادەکەوێت

هەواڵ / کوردستان :: 14/04/2019‌ :: 31068‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بەپێی ئەو لیستانەی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە رادەگەیەنرێت، بۆ ئەم مانگە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتێک دواکەوتووە.

 

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە گەنجینەکانی سلێمانی (ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی نیسانی 2019) لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ وتی: "تاوەکو ئێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئاگادارنەکراوینەتەوە کە مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەشبکەین ئەمەش لەکاتێکدایە لە چەند مانگی رابردوو لە پێشی لیستەکاندا بووە".

 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی دووشەممە مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان دابەشدەکرێت.

 

لە چەند مانگی رابردوو و دوای کۆبوونەوەی رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بڕیاردرا مووچەی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بێتە سەرەتای لیستی مووچەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری دواکەوتنی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە لیستی مووچەدا دیار نییە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند مانگی رابردوودا مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە لیستی پێشەوەی دابەشکردندا بووە و تاوەکو ئێستا هۆکاری دواکەوتنەکەشی دیار نییە.

 

ئا: رێباز

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure