كۆشكه‌كه‌ى نیرۆن به‌ رووى گه‌شتیاراندا كرایه‌وه‌

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 114‌ جار بینراوە
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى نزیكه‌ى 10 ساڵى خایاندووه‌

دواڕۆژ

له‌ هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى مانگى نیسانى ئه‌مساڵدا، كۆشكه‌كه‌ى (ئیمپراتۆر نیرۆن) له‌ شارى رۆماى پایته‌ختى ئیتالیا كرایه‌وه‌، ئه‌و نیرۆن-ه‌ى كه‌ ئه‌فسانه‌كان ده‌ڵێن به‌ده‌م ته‌مبورژه‌نینه‌وه‌ رۆماى سووتاندووه‌.

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كۆشكه‌كه‌ى نیرۆن نزیكه‌ى 10 ساڵێكى خایاندووه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان بوارى ته‌كنه‌لۆجیا رۆڵێكى به‌رچاوى تێداگێڕاوه‌ و (ته‌كنیكى واقیعى گریمانه‌یى) تێدابه‌كارهێنراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى گه‌شیار و سه‌ردانیكه‌رانى كۆشكه‌كه‌ بزانن كه‌ له‌سه‌رده‌مى نیرۆن-دا چۆن بووه‌.

كۆشكه‌كه‌، كه‌ یه‌كه‌م كۆشكى نیرۆن-ى ئیمپراتۆره‌ و به‌ناوى (تۆمۆس ترانزیتۆریا) ناسراوه‌، له‌سه‌ر گردۆڵكه‌ى (بالاتین) پێش نزیكه‌ى دوو هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دروستكراوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ سه‌ده‌ى یه‌كه‌مى زایین، ده‌ریاچه‌یه‌كى ده‌ستكرد و نافوره‌ى بڵقده‌ر و تاڤگه‌ و گه‌رماوێك و 50 ته‌والێتى تێدابووه‌ و به‌ ئاڵتوون و تابلۆ رازێنرابوه‌وه‌. له‌سه‌رده‌مه‌كه‌ى خۆیدا له‌ وێنه‌یان نه‌بووه‌. 

وه‌ك له‌ ئه‌فسانه‌كاندا باسده‌كرێت: نیرۆن به‌ده‌م ته‌مبورژه‌نینه‌وه‌ ته‌ماشاى رۆماى كردووه‌ كه‌ ساڵى 64ى زایینى له‌ئاگردا هه‌ڵده‌قرچا و ته‌نانه‌ت ئاگره‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌هێز و فراوان بووه‌ به‌شێك له‌ كۆشكه‌كه‌ى ئه‌میشى گرتووه‌ته‌وه‌ و سووتاندوویه‌تى. ده‌وتریت ئه‌م قسه‌یه‌ به‌شێكه‌ له‌و رق و بێزراوییه‌ى كه‌ خه‌ڵكى به‌رامبه‌ر نیرۆن هه‌یبوو، ئه‌گینا له‌ڕاستیدا وا نه‌بووه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە