پێشانگه‌یه‌كى هاوبه‌ش بۆ چوار هونه‌رمه‌ند ده‌كرێته‌وه‌

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 106‌ جار بینراوە

تاگ :: هونەری

دواڕۆژ، سامان قوبادى

بڕیاره‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو (18ى نیسان) پێشانگه‌یه‌كى هاوچه‌رخى سیرامیك له‌ گه‌له‌رى زاموا بۆ چوار ئه‌زموونى جیاواز بكرێته‌وه‌ و به‌شێكیش له‌ كاره‌كان تایبه‌تن به‌ ئه‌نفال.


رێبوار سه‌عید، هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كار بۆ دواڕۆژ وتى: له‌ به‌روارى 18ى ئه‌م مانگه‌دا، پێشانگه‌یه‌كى هاوبه‌ش بۆ چوار هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كارى كورد له‌ گه‌له‌رى زاموا له‌ سلێمانى ده‌كرێته‌وه‌، سیان له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانن.

رێبوار وتى: "پێشانگه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كارى هاوچه‌رخى سیرامیك كه‌ چوار ئه‌زموونى جیاواز له‌خۆده‌گرێت، هه‌ریه‌كه‌و به‌ ئه‌زموونى خۆى به‌شداره‌، كاره‌كانى من به‌شێكن له‌ پڕۆژه‌ى دكتۆراكه‌م كه‌ تائێستا نمایشم نه‌كردووه‌، له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ پڕۆژه‌یه‌كى تر له‌سه‌ر ئه‌نفال". 

 

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە