ئه‌و داهێنه‌رانه‌ی بوونه‌ته‌ قوربانی داهێنانه‌كانیان

هەواڵ / زانست :: 14/04/2019‌ :: 5356‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


به‌شێك له‌ داهێنه‌رانى جیهان هه‌وڵیانداوه‌ له‌رێگه‌ى داهێنانه‌كانیانه‌وه‌ سود به‌ هاوڵاتیان بگه‌یەنن، به‌ڵام زیانكه‌ى بۆ خۆیان بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.   

          
ماری كوری 

ماری كوری به‌ هۆی ده‌ستكه‌وته‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی له‌ بواری كیمیادا دوو جار بووه‌ته‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ، به‌ڵام له‌ ساڵی 1934 دوای ماوه‌یه‌ك نابینایی به‌ هۆی كاریگه‌ری تیشكى ئێكس تووش نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن بوو و له‌ كۆتاییدا گیانی له‌ده‌ستدا.

تۆماس میدگلی جونیۆر 
ئه‌و زانا ئه‌مریكیه‌ى بوارى كیمیا  خاوه‌ن چه‌ندین داهێنان بوو و كۆتا داهێنانیشی قولاپێكی خۆهه‌ڵواسین بوو كه‌ له‌رێگه‌یه‌وه‌ یارمه‌تی نه‌خۆشه‌كانی ده‌دا به‌ ئاسانی له‌سه‌ر قه‌ره‌ویڵه‌ هه‌ستن، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا  ئه‌و داهێنانه‌ى له‌ گه‌ردنی ئاڵاو و  بووه‌هۆى خنكاندنی.

  ویلیام بولۆك
ئه‌و زانا ئه‌مریكییه‌ داهێنه‌ری ئامێرى چاپ بووه‌‌ و له‌ كاتی چاككردنه‌وه‌ی به‌شێكی ده‌زگای چاپه‌كه‌ی پێی كه‌وته‌ نێوان رۆڵه‌ى ده‌زگاكه‌وه‌ و برینداربوو كه‌ دواتر بووه‌ به‌هۆى بڕینه‌وه‌ی قاچه‌كانی و دواتریش هه‌وكردنیان و گیان له‌ ده‌ستدانى.

ئۆتو 
 ئۆتو ڕەچه‌شكێنی فڕێن بوو له‌ ئاسماندا و به‌ داهێنانه‌كانه‌ی 500 فڕینی سه‌ركه‌وتووی له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵدا ئه‌نجامدا، به‌ڵام له‌ ساڵی 1896 له‌ به‌رزایی 17 مه‌تره‌وه‌ كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و بڕبڕه‌ی پشتی شكا و دواتریش به‌هۆیه‌وه‌ كۆچی دواییكرد، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایدا ئه‌و داهێنه‌ره‌ پێش مردنی به‌رده‌وام ده‌یوت "بۆ داهێنانه‌ گه‌وره‌كان ده‌بێت قوربانی بچووك بده‌یت".

فرانز ریچێڵت
داهێنانه‌كه‌ی وه‌ك چاكه‌ت بوو كه‌ به‌ شێوه‌ی باڵۆن ده‌كرایه‌وه‌ و پێی ده‌فڕی، ریچێڵت ده‌یویست داهێنانه‌كه‌ی له‌سه‌ر تاوه‌ری ئیڤڵ و له‌به‌رچاوى هاوڵاتیانی پاریسى پایته‌ختى فڕه‌نسا تاقیبكاته‌وه‌، به‌ڵام كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ستدا.

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق 

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure