له‌ حه‌مرین ئه‌میرێكى داعش و چه‌ند چه‌كدارێك كوژران

هەواڵ / عێراق :: 14/04/2019‌ :: 338‌ جار بینراوە

تاگ :: داعش عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

له‌ ئۆپراسیۆنێكدا له‌ سنوورى چیاى حه‌مرین هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆرى عێراق ئه‌میرێكى داعش و چه‌ند یاریده‌رێكیان كوشت.


به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى ئه‌منى، (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14ى نیسانى 2019) هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆرى عێراق به‌پێى زانیارى وردى ده‌زگاى هه‌واڵگرى نیشتمانى و به‌ هاوكارى و پاڵپشتى فڕۆكه‌وانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ سنورى چیاى حه‌مرین ئه‌میرێكى داعش و سێ یاریده‌ریان كوشتووه‌.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: ئه‌میره‌كه‌ والى سه‌ربازى میحوه‌رى چیاى حه‌مرین بووه‌ و ناوى (محه‌مه‌د سه‌لمان داود)ه‌.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure