برسییه‌تى روو له‌ توركیا ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 14/04/2019‌ :: 273‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

دیارترین مانشێتى ژماره‌ى (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14ى نیسانى 2019)ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌كان: 

كوردستانى نوێ: 

- قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووان و راپێچكردنى ته‌واوى داواكراوه‌كانى دۆسێى ئه‌نفال بۆ به‌رده‌م دادگا و باشتركردنى گوزه‌رانى وارسى ئه‌نفالكراوه‌كان
- گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌چوونى 32 هه‌مین ساڵیادى ئه‌نفال
- فره‌ جه‌مسه‌رى ئابوورى .. چین به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتێكى ره‌ها!
- كۆمپانیاكانى نه‌وت كاره‌كانیان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌

خه‌بات:
- ئه‌مڕۆ مه‌راسیمى ساڵیادى تاوانى ئه‌نفال به‌ڕێوه‌ده‌چێت .. به‌ ئاماده‌بوونى وه‌فدى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ناوه‌ند و كونسوڵگه‌ریى چه‌ند وڵاتێك
- رووفاتى زینده‌به‌چاڵكراوانى سه‌ماوه‌ بۆ كوردستان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌
- كاركردن له‌ 90% پڕۆژه‌ وه‌ستاوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه‌
- واشنتۆن پاڵپشتى رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدایه‌ له‌سه‌ر كه‌ركوك
- یه‌كه‌ى 70 و 80ى پێشمه‌رگه‌ ده‌بنه‌ هێزى یه‌كگرتووى كوردستان
- ئاواره‌كانى موسڵ داواى هاوكارى له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كه‌ن
* شێروان دووبه‌ردانى: زیاتر له‌ 200 چادرى ئاواره‌كان به‌هۆى لافاوه‌وه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌
- ئێستاس زیاتر له‌ ملیۆنێك و 400 هه‌زار ئاواره‌ و په‌نابه‌ر له‌ هه‌رێمى كوردستان ماون
* مانگانه‌ 100 تا 130 ملیۆن دۆلار تێچووى به‌ڕێوه‌بردنى كه‌مپى ئاواره‌كانه‌

ژیان:
- ره‌نگدانه‌وه‌كانى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كانى توركیا
* سیاسه‌تى ئاكه‌په‌ و ئه‌ردۆگان به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ى كورد
- ئه‌نفال، وه‌ك دڕنده‌ییه‌كى هاوچه‌رخ ..

هه‌ولێر:
- نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ سه‌رۆكى شاره‌وانیى پاریس ده‌كات .. له‌ دیداره‌كه‌دا دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ كرا
- یه‌كه‌ى حه‌فتا و هه‌شتا نامێنێت و پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت به‌ هێزێكى یه‌كگرتووى كوردستان
- ئه‌نفال برینێكى ساڕێژنه‌بووه‌ به‌ جه‌سته‌ى كوردستانه‌وه‌ .. 31 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نفالى كوردستان تێده‌په‌ڕێت
- وا بڕوات برسییه‌تى روو له‌ توركیا ده‌كات .. ئابوورى توركیا دواى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كان
- ئاكپارتى شاره‌وانى باتمانى به‌ ملیۆنان لیره‌ قه‌رزه‌وه‌ راده‌ستى هه‌ده‌په‌ كرد
- هیندستان كڕینى نه‌وتى ئێرانى راگرت
- پیاوێكى سویدى 7 منداڵى كچه‌ داعشه‌كه‌ى له‌ سوریا هه‌ڵده‌گرێته‌وه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure