كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌هێزكردنى ئابورى وه‌به‌رهێنان له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت

هەواڵ / عێراق :: 14/04/2019‌ :: 186‌ جار بینراوە
له‌سه‌ر ئاستى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى چوار وڵاتدایه‌

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

به‌ به‌شدارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كى چوار قۆڵى بۆ به‌هێزكردنى ئابورى وه‌به‌رهێنان له‌ عێراق له‌ عه‌مانى پایته‌ختى ئوردن ده‌ستپێكرد.


ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14ى نیسانى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ر چوار وڵاتى عێراق و ئوردن و قوبرس و یۆنان ده‌ستى به‌كاره‌كانى خۆى كرد.

وتیشى: "دیارترین و سه‌ره‌كیترین ته‌وه‌ره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندى ئابورى نێوان وڵاتانى به‌شداربووى كۆبوونه‌كه‌یه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: شاندى عێراقى له‌ عه‌مانى پایته‌ختى ئوردن، سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ و ئه‌ندامێتى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانه‌، بۆ تاوتوێكردنى میكانیزمى نوێى وه‌به‌رهێنانى بازرگانى و گه‌شتیارییه‌ له‌ نێوان ئه‌و وڵاتانه‌، به‌تایبه‌ت پیاوانى كارى هه‌ردوو وڵاتى ئوردن و عێراق.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure