حكومه‌تى هه‌رێم له‌ سێ مانگدا 112 ملیۆن دۆلاری داوەته‌ دانه‌غاز

هەواڵ / ئابوری :: 15/04/2019‌ :: 210‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

كۆمپانیاى دانه‌غاز كه‌ له‌ بۆرسه‌ى ئه‌بوزه‌بى تۆماره‌، ئاشكراى ده‌كات: كۆمپانیاى پیرڵ پترۆلیۆم له‌ چاره‌كى یه‌كه‌مى 2019دا بڕى 112 ملیۆن دۆلار له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رامبه‌ر فرشتنى غاز و چڕكراوه‌كان وه‌رگرتوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ (رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 14ى نیسان) بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، كۆمپانیاى دانه‌غاز رایگه‌یاندوه‌: له‌و پارانه‌ى وه‌ك شایسته‌ى دارایی له‌ چاره‌كى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ریگرتوه‌، 143 ملیۆن درهه‌مى ئیماراتى بووه‌، به‌راورد به‌ هه‌مان ماوه‌ى ساڵى رابردوو به‌رێژه‌ى 117% به‌رزبوه‌ته‌وه‌. 

دانه‌غاز رونیكردۆته‌وه‌: كۆمپانیاى pearl petroleum له‌ چاره‌كى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا 411 ملیۆن درهه‌م پاره‌ى وه‌ك شایسته‌ى دارایی وه‌رگرتوه‌ و پشكى دانه‌غازیش 35% بووه‌.

كۆمپانیاى دانه‌غاز له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى رابردوو، گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم واژۆكرد بۆ فراوانكردن و په‌ره‌پێدانى كاره‌كانى و زیادكردنى به‌رهه‌مى نه‌وت و غاز و له‌ ئێستاشدا به‌ رێژه‌ى 30% به‌رهه‌مه‌كانى زیادیكردوه‌.


ئا:س.م

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure