وێنە: لە هەڵەبجە یادی ئەنفال کرایەوە

هەواڵ / کوردستان :: 14/04/2019‌ :: 169‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لی حه‌مه‌ سه‌عید

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی نیسانی 2019، لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە، یادی 31 ساڵەی تاوانی ئەنفال کرایەوە و تیایدا چەند چالاکییەک پێشکەشکرا.


ئازاد تۆفیق، پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ وته‌یه‌كدا بۆ رۆژنامەنوسان ئاماژەی بەوەدا: رژێمى به‌عس ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لى كورد به‌ گشتى و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیانیه‌كان به‌ تایبه‌ت کۆمەڵێک تاوانی ئه‌نجامىداوه‌، به‌جۆرێك ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و تاوانانه‌ به‌ جینۆساید بناسێنرێت.

دواتر كامه‌ران مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ وتی: "ئێمه‌ و گه‌رمیانییه‌كان خاوه‌ن یه‌ك جه‌سته‌ و یه‌ك ئازارین، به‌جۆرێك ئێمه‌ كیمیاباران كراین و گه‌رمیانییه‌كانیش هه‌ر به‌ زیندوویى بێسه‌ر و شوێنكران و تا ئێستاش شوێنى گۆڕ و ڕوفاته‌كانیان نازانرێت، بۆیه‌ ئێمه‌ى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌ خۆمان به‌ خاوه‌نى ئه‌و شه‌هیدانه‌ ده‌زانین و ده‌بێت حكومه‌تى عێراقیش چیتر له‌وه‌ زیاتر خۆى بێده‌نگ نه‌كات له‌ ئاست ئه‌و تاوانه‌ گه‌ورانه‌ى به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتووه‌".

هه‌ر له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا چه‌نیدن شانۆ و گۆرانى و پێشانگاى وێنه‌یى نمایشكران كه‌ گوزارشت بوون له‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ى كه‌ ڕژێمى به‌عس به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لى كورد ئه‌نجامى داوه‌.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure