نرخى دراوه‌كان له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان

هەواڵ / ئابوری :: 14/04/2019‌ :: 228‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پێشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ له‌ کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی دراودا له‌ سلێمانى، به‌های دۆلار بەرامبەر دینار دابەزینی بەخۆوە بینی.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی (ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ 14ی نیسانی 2019) به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆوەبینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 100 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لە کاتێکدا دوێنێ بە 120 هەزار و 150 دیناربوو.

بەگشتی ئەمڕۆ نرخی دراوەکان بەمشێوەیەیە:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 100 دینارە
100 یۆرۆ به‌ 136 هەزار و 250 دینارە
100 پاوه‌ن بە 157 هەزار دینارە
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 9 هه‌زار دینارە
100 لیره‌ به‌ 22 هه‌زار و 550 دینارە

رۆژى شەممەش به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 150 دینارە
100 یۆرۆ به‌ 136 هەزار دینارە
100 پاوه‌ن بە 157 هەزار و 750 دینارە
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 8 هه‌زار و 900 دینارە
100 لیره‌ به‌ 22 هه‌زار و 500 دینارە

ئا: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure