دەستڕێژی گوللە لە یانەیەکی شەوان دەکرێت

هەواڵ / جیهان :: 14/04/2019‌ :: 2760‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

پۆلیسی ئوستورالیا رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە هێرشێکی چەکداریدا لە شاری ملبۆرن پۆلیسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.


بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی ئستورالیا کە میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، دوان لە پۆلیسەکان کە پاسەوانی یانەیەکی شەوان بوون لە ناوچەی براران لە شاری ملبۆرن و کەسێکی دیکەش کە ویستویەتی بچێتە ژورەوە برینداربوون.

ئەندرۆ ستامپەر، لە پۆلیسی ویلایەتی ڤیکتۆریا بە رۆژنامەنوسانی وت: "پێدەچێت ئەنجامدەری هێرشەکە لەناو ئۆتۆمبێلەوە دەستڕێژی گوللەی لەو کەسانە کردبێت کە لەدەرەوەی یانەکە بوون".

دەشڵێت: "ئەم یانە شەوانەیە قەرەباڵغەو یەکێکە لە گەورەترین یانەکانی ملبۆرن".

بەهۆی رووداوەکەوە چوار کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون، بەڵام یەکێکیان کە پۆلیس بووە و تەمەنی 37 ساڵە، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

ئا: ن. ر

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure