شوێنى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى ئاشكرادەکرێت

هەواڵ / عێراق :: 13/04/2019‌ :: 1885‌ جار بینراوە

تاگ :: داعش عێراق

دواڕۆژ
به‌رپرسێكى عێراق شوێنى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى خه‌لیفه‌ى رێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئاشكرا ده‌كات، دواى ئه‌وه‌ى له‌ عێراق ئیمارەته‌كه‌ى روخێنرا و رووه‌وه‌ سوریا هه‌ڵات.


عید عه‌ماش كه‌ربولى، په‌رله‌مانتاری پارێزگاى ئه‌نبار له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13ى نیسان به‌ ئاژانسى هه‌واڵى سپوتنیكى راگه‌یاندوه‌: زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى ئێستا له‌ بیابانه‌كانى ئه‌نباره‌ له‌ خۆرئاواى عێراق.

كه‌ربولى رونیكردوه‌ته‌وه‌: ره‌نگه‌ زانیارییه‌كان راست یان هه‌ڵه‌ بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌غدادى له‌ خاكى سوریا گه‌مارۆ درابێت، بێگومان هه‌ڵدێت بۆ شوێن و په‌ناگه‌یه‌كى ئارام بۆ خۆى و چه‌كداره‌كانى و بیابانه‌كانى ئه‌نباریش نزیكترین شوێنه‌ بۆ ئه‌و، به‌پێى هاوسنورى له‌گه‌ڵ سوریا.

له‌سه‌ره‌تاى مانگى نیسانیشدا فڕۆكه‌یه‌كى نه‌ناسراو بڵاوكرایه‌وه‌یه‌كى به‌سه‌ر شارى ئه‌نباردا بڵاوكرده‌وه‌ تیادا داواى له‌ هاووڵاتیان كرد هه‌ر زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر شوێنى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى هەیە بیگه‌یه‌نن.

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure