ئێران پلانى قه‌ده‌غه‌كردنى هه‌موو جۆره‌ مامه‌ڵه‌یەک بە دۆلار داده‌ڕێژێت

هەواڵ / ئابوری :: 13/04/2019‌ :: 238‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د


ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى ئێران، پرۆژەیاسایەکیان بۆ لابردن و قه‌ده‌غه‌كردنى دۆلار له‌ مامه‌ڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێگری له‌ كڕین و فرۆشتنی له‌ ناو ئێراندا، ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.


ئاژانسی هه‌واڵى "ته‌سنیم" له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ له‌ پرۆژه‌یاساکه‌یاندا، ئاماژه‌یان به‌ سوودوه‌رگرتنی سیاسەتی ئه‌مریكا كردوه‌ له‌ جیهانیبوونی دۆلار له‌ مامه‌ڵه‌ بازرگانییه‌كان، ئاماژەیان بەوەکردووە: له‌مه‌ودوا هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كى بازرگانى حكومی نێوده‌وڵه‌تی و كه‌رتی تایبه‌ت به‌ دۆلار رێپێدراو نەبێت.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: "رێگه‌ش به‌ كڕین و فرۆشتنی دۆلار له‌ناو ئێراندا نادرێت".

به‌ گوێره‌ی ئه‌و نه‌خشه‌رێگه‌یه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی دۆلاریان هه‌یه‌، تا ئه‌و بڕیاره‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ مۆڵه‌تیان هه‌یه‌، دۆلاره‌كانیان بگۆرنه‌وه‌ بۆ دراوه‌كانی دیكه‌، دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ش دۆلار له‌ ئێراندا به‌قاچاخ هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی كڕین و فرۆشتنی دۆلار بكه‌ن سزای یاسایی ده‌درێن. 

له‌ راپۆرته‌كه‌ی ته‌سنیمدا كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌و نه‌خشه‌رێگه‌یه‌ دیارینه‌كراوه‌.

پ: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure