بڕیارێك له‌ وه‌زاره‌تى دارایی_ه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 13/04/2019‌ :: 5965‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێم رێگه‌نادات مووچه‌ى كرێكارانى نه‌خۆشخانه‌كان له‌ 300 هه‌زار دینار كه‌مترو سه‌رپه‌رشتیارى كرێكارانیش له‌ 400 هه‌زار دینارى مانگانه‌ كه‌متربێت.

به‌پێى رێنمایى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێم، كه‌ 11ى نیسانى 2019، به‌ واژووى رێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى و ئابوورى ده‌رچووه‌و وێنه‌یه‌كى لاى دواڕۆژه‌، كرێى مانگانه‌ى كرێكارانى پاككردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان و پێداویستییه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌یان دراوه‌.

له‌  رێنماییه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى هاتووه‌ "نابێت مووچه‌ى مانگانه‌ كرێكارانى نه‌خۆشخانه‌كان له‌ 300 هه‌زار دینار كه‌مترو سه‌رپه‌رشتیارى كرێكارانیش له‌ 400 هه‌زار دینارى مانگانه‌ كه‌متربێت".

ده‌قى رێنماییه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى:



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure