دوای دەستدرێژی سێکسی، 50 ژنی کوشت و گۆشتەکەی فرۆشتوون

هەواڵ / جیهان :: 13/04/2019‌ :: 9114‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

جۆرج كارڵ گرۆسمان ئه‌و بكوژه‌ ئه‌ڵمانییه‌ بوو كه‌ دوای ده‌ستدرێژی سێكسی له‌ ژنان، قوربانییه‌كانی ده‌كوشت و گۆشته‌كه‌ی ده‌كردن به‌ سۆسج و له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌یه‌ك له‌ نزیك وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری به‌رلین ده‌یفرۆشت.


ئه‌م بكوژه‌ كه‌ به‌ (قه‌سابه‌كه‌ی به‌رلین)یش ناسرابوو، زیاتر له‌ 50 كه‌سی كوشتووه‌ كه‌ زۆربه‌یان ژنانی گه‌نجی له‌شفرۆش بوون، ئه‌م كوشتنانه‌شی له‌نێوان ساڵانی 1913 تا 1921 ئه‌نجامدابوو.

له‌ساڵی 1921دا دراوسێكانی گرۆسمان به‌هۆی بیستنی ده‌نگه‌ده‌نگ و قیژه‌یه‌كی زۆره‌وه‌ پۆلیسیان ئاگاداركرده‌وه‌و كاتێك پۆلیس گه‌یشته‌ شوێنه‌كه‌ بینییان ژنێكی گه‌نج له‌سه‌ر جێگه‌كه‌ كوژراوه‌و ده‌ستبه‌جێ گرۆسمانیان ده‌ستگیركرد.

له‌كاتی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌مدا گرۆسمان له‌ بازاڕی ره‌شدا گۆشتی قوربانییه‌كانی ده‌فرۆشت و به‌شێكی گۆشته‌كه‌شی ده‌كردن به‌ سۆسج و له‌ نزیك وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری به‌رلینه‌وه‌ ده‌یفرۆشت، ئه‌و به‌شانه‌ی له‌شی قوربانییه‌كه‌ كه‌ نه‌ده‌خوران، فڕێیده‌دانه‌ ناو رووبارێكه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی گرۆسمان ده‌ستگیركرا و بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا، ناوبراو له‌ زینداندا خۆی خنكاند.

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure