سلێمانی لە مەترسییەک ئاگادار دەکرێتەوە

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 5008‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

سەرۆكی لیژنەی شارەوانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت: 30 پەمپی ئاو لەقەزای دوكان لەكاركەوتوون بۆیە ئەگەر تا وەرزی هاوین چارەسەر نەكرێن، سلێمانی تووشی كێشەی كەمئاوی دەبێت.

محەمەد رەسوڵ موراد، سەرۆكی لیژنەی شارەوانی و خزمەتگوزاری لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ 13ی نیسانی 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند: لەڕۆژی 5ی نیسانی 2019 بەدواداچوونی بۆ كێشەی پڕۆژەی ئاوی دوكان- سلێمانی هێڵی دوو كردووە و دەركەوتووە لەهەر چوار وێستگەی پڕۆژەكە (تاسڵوجە- كۆتەڵ- پیرقوربان- قەشقۆڵی) لە 56 پەمپ، 30 پەمپیان لەكار كەوتوون.

ناوبراو چەند هۆكارێكی بۆ لەكاركەوتنی پەمپەكان خستەڕوو، یەكێكیان تەمەنی پەمپ دیاریكراوە و دەبێت دوای ماوەیەك كاركردن چاكسازییان تێدا بكرێت، چونكە بەشەكانی گەرم دەبن و لەكار دەكەون، هەروەها گەڕانەوەی ئاو فشار لەسەر پەمپەكان دروست دەكات و لەكاردەكەوێت، جگە لەوەش بەهۆی ئەو پیسییەی لەگەڵ ئاودا دەڕوات زۆرجار دەبێتەهۆی وەستانی پەمپەكان.

محەمەد رەسوڵ موراد هۆشداریدا لەوەی ئەگەر ئەو كێشەیە تا وەرزی هاوین چارەسەر نەكرێت مەترسی بۆ كەمبوونەوەی ئاو لەوەرزی هاوین دەبێت، چونكە دەبێت پەمپەكان بەنۆرە كار بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش لەڕێگەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگاوە ئەنجومەنی وەزیران ئاگادار كراونەتەوە بۆ تەرخانكردنی بودجەی پێویستە بۆ چاككردنەوەیان. 

 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure