بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 13/04/2019‌ :: 20358‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی

 

بەرپرسی بەشی پێشبینییەکان لە کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، تا ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە کەشوهەوا خۆش دەبێت و دواتر جارێکی دیکە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

بژار ئەکرەم، بەرپرسی بەشی پێشبینییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند: کەشوهەوا تا بەرەبەیانی (دووشەممە،15ی نیسان) خۆش دەبێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام هەمان رۆژ لە کاتەکانی دواتردا شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات و تا رۆژی چوارشەممە بەردەوامدەبێت.

 

روونیشیکردەوە: پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە و بە دوو رۆژ جارێک پلەیەک بەرزتر دەبێتەوە و تا هەفتەی داهاتووش بەو شێوەیە بەردەوامدەبێت.

بژار ئەکرەم باسی لەوەشکرد: بە گوێرەی پێشیبیینیەکان جارێ وەرزی بارانبارین ماوەیەتی و بەم نزیکانە کۆتایی نایەت.

پ:ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure