وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی زیاتر لە 10 وەزارەت و دەستەی راگەیاند

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 54099‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی

بڕیارە لەم هەفتەیە ئەم وەزارەتانە مووچەی چەندین وەزارەت لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە دابەشبکرێت.

 

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەمڕۆ (شەممە 13ی نیسانی 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند :" سبەی یەكشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی و ئەنجوومەنی دادوەری دابەش دەكرێت".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد: هەر لەم هەفتەیە مووچەی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا، داد، كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لەگەڵ خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەكرێت.

هەروەها وەزارەتی ناوخۆ و  سامانە سروشتیەكان و ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەو زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن و دەزگای ئاسایش و ئەنجوومەنی ئاسایش مووچە وەردەگرن.

پ: رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure