سایتێكى ئیسرائیلى: "گرێبه‌ستى سه‌ده‌" ئه‌م مانگه‌ راده‌گه‌یه‌نرێت

هەواڵ / جیهان :: 13/04/2019‌ :: 256‌ جار بینراوە
پلانێكى ئه‌مریكایه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست

دواڕۆژ

سایتێكى ئیسرائیلى له‌سه‌ر زارى كه‌ناڵێكى ئه‌مریكى بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ پلانى ئه‌مریكا بۆ ئاشتى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه‌ به‌ "گرێبه‌ستى سه‌ده‌" ناسراوه‌ ئه‌م مانگه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت پاش راگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتنى بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، بۆ ویلایه‌تێكى نوێ و پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى ئیسرائیل.


به‌ڵام به‌پێى كه‌ناڵى ABCى ئه‌مریكی مێژووى كۆتایى راگه‌یاندنى "گرێبه‌ستى سه‌ده‌" ره‌نگه‌ دوابخرێت بۆ پاش مانگى ره‌مه‌زان .

به‌پێى سایته‌كه‌ش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا پشتیوانى "گرێبه‌ستى سه‌ده‌"یه‌ و راگه‌یاندنى دواخستووه‌ تا یه‌كلابوونه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتنى نه‌ته‌نیاهۆ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان.

لاى خۆشیه‌وه‌ جۆن بۆڵتن، راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا به‌ كه‌ناڵه‌كه‌ى راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ راگه‌یاندنى پلانى ئه‌مریكا بۆ ئاشتى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.

هیچ كام له‌ میدیاكان ئاماژه‌یان به‌ ناوه‌رۆكى پلانه‌كه‌ نه‌كردووه‌.

وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure