حزبێكی هەرێم بۆ بەشداریكردن لە حكومەتی نوێ وەزارەتی ناوێت

هەواڵ / کوردستانی :: 12/04/2019‌ :: 5052‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان مەبدەئییەن بڕیاری داوە بەشداری لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بكات، بەڵام لەبری وەزارەت دەیەوێت پۆستی دیكە وەربگرێت.


سەرچاوەیەك لە سەركردایەتی حزیی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان (ئەمڕۆ هەینی 12ی نیسانی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: لەچەند مانگی رابردوودا كاتێك شاندی پارتی سەردانیان كردین پێیان راگەیاندین كە پێیان باشە سۆسیالیست بەشدار كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بكات، وەكو سۆسیالیستیش پێمان باشە بەشداری بكەین.

وتیشی: "ئەمجارە ئێمە نامانەوێت وەزیر وەربگرین، چونكە وەزیر پۆستێكی سیادییە و دەتوانێت كەمتر خزمەت بكات، ئەمجارە پێمان باشە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی وەربگرین، چونكە راستەوخۆ دەتوانین خزمەت بكەین".

حیزبی سۆسیالیست لەهەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ پارتی كرێكاران و رەنجدەران و یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان بەهاوپەیمانی سەردەم بەشدارییان كرد و یەك كورسییان هەیە كە بەر سۆسیالیست كەوت و عەبدوڵای حاجی مەحمود بوەوە بەپەرلەمانتار.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure