دووكان: هۆشدارى ده‌درێته‌ هاوڵاتیان و گه‌شتیاران

هەواڵ / کوردستان :: 12/04/2019‌ :: 3293‌ جار بینراوە
ده‌ریاچه‌ى دووكان فۆتۆ: دواڕۆژ

دواڕۆژ

هۆشداری ده‌درێته‌ هاوڵاتیان و گه‌شتیاران و خاوەن پرۆژە گەشتیاریەكانى دووكان كە بەهۆی بەردانەوەی ئاوێكی زۆر لە بەنداوەكە ئاستی ئاو بۆ 1000 مەتر سێجا لە چركەیەكدا بەرزدەبێتەوە.


قائیمقامیەتی قەزای دوكان له‌ ئاگادارییه‌كدا كه‌ (ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى نیسانى 2019) وێنه‌یه‌كى به‌ دواڕۆژ دراوه‌ هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و خاوەن كەپر و پڕۆژە گەشتیارییەكان و ئەو گەشتیارانەی رودەكەنە سنورەكە كە لەكاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی بەردانەوەی ئاوێكی زۆر لە بەنداوەكەوە بە بەرارود بە رۆژانی رابردوو، ئاستی ئاو بۆ 1000 مەتر سێجا لە چركەیەكدا بەرزدەبێتەوە.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: ئەمە یەكەمین جارە لەمساڵدا بڕی به‌ردانه‌وه‌ى ئاوی بگاتە ئەو ئاستە زۆرە، و داوا لە هاوڵاتیان كراوە خۆیان بپارێزن و لە رۆخی زێیەكە نزیك نەكەونەوە تاكو هیچ مەترسیەك رووبەڕوویان نەبێتەوە و سەلامەت بن.

داواش لە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان كراوە لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بن بۆ بەهاناوەچونی هاوڵاتیان لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراودا. 

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە