په‌رله‌مانتارێك: نرخى پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گه‌یشتووەته‌ یه‌ك ملیۆن دۆلار

هەواڵ / عێراق :: 12/04/2019‌ :: 410‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

په‌رله‌مانتارێكی عێراقی ئاشكرایدەکات: هه‌ندێك به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گه‌نده‌ڵ هه‌ن پاره‌یان داوه‌ بۆ مانه‌وه‌ له‌ پۆسته‌كانیاندا، نرخى پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیش گه‌یشتووەته‌ یه‌ك ملیۆن دۆلار.


عالیه‌ نسه‌ییف، په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد: هه‌ندێك به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گه‌نده‌ڵكار هه‌ن له‌ رێگه‌ى ده‌ڵاڵه‌كانى نزیك له‌ هه‌ندێك وه‌زیره‌وه‌ پاره‌یان داوه‌ به‌مه‌به‌ستى پارێزگاریكردن له‌ كورسییه‌كانیان.

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌: ئێستا نرخى پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گه‌یشتووەته‌ یه‌ك ملیۆن دۆلار، بۆیه‌ گه‌نده‌ڵى وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌موچاوانه‌ به‌بێ گۆڕانكارى بمێننه‌وه‌.

ده‌شڵێت: "په‌رله‌مان راى خۆى هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ و ئیمزا كۆكراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌نگدان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان له‌ناو په‌رله‌ماندا، ئه‌وه‌ش به‌پشتبه‌ستن به‌ ماده‌ى (61 پێنجه‌م/ب) بۆئه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵ و ده‌ستپاك تێكه‌ڵ نه‌بن، هه‌روه‌ها په‌رله‌مان پله‌ تایبه‌ته‌كان له‌ بێژنگ و فلته‌ر بدات".

پ: ن. ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure