ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی دۆخی سودانەوە کۆدەبێتەوە

هەواڵ / جیهان :: 11/04/2019‌ :: 217‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئەمریکا و ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپی، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سودان و لابردنی عومەر بەشیری سەرۆکی ئەو وڵاتە لە رێگەی کۆدەتایەکی سەربازییەوە، داوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشیان کرد.

بەپێی هەواڵێکی میدیا جیهانییەکان، ئەمریکا و فرەنسا و بریتانیا و بەلجیکا و پۆلەندا و ئەڵمانیا داوایان کردووە سبەی (هەینی 12ی نیسانی 2019) ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی داخراو لەبارەی سودانەوە ئەنجام بدات.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای سودان عومەر بەشیری لە دەسەڵات دورخستەوەو خستیە ژێر مانەوەی زۆرە ملێوە، هاوکات سوپاش ئەرکی بەڕێوەبردنی وڵاتی بۆ دوو ساڵی داهاتوو گرتە دەست.

ئا: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure