وهزارهتى دارایی له گهڕاندنهوهى پێشینەی چەند توێژێک خۆشبوو
هەواڵ / کوردستان :: 11/04/2019 :: 18855 جار بینراوە
دواڕۆژ، ئاریان عەلی
بەپێی رێنمایەکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ هاوسەری شەهیدانی و بێسەروشوێنانی شەڕی داعش لەو پێشینانەی وەریان گرتووە دەرکراوە.
بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە هەشت كە واژۆی رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری بەسەرەوەیە، لێخۆشبوون دەركراوە تایبەت بە هاوسەری شەهیدان و بێسەروشوێنانی شەڕی داعش بۆ پێشینەكانی هاوسەر گیری، خانووبەرە و نیشتەجێبوون.
لە رێنمایەكە باس لەوەشكراوە: ئەوانەی یەك گوژمەی پێشینەیان وەرگرتووە دواتر گوژمەی تریشیان پێدەدەرێت و لێشیان وەرناگیرێتەوە.
دەقی رێنمایەكە:
پ: ن.ر