دانه‌غاز: له‌ چاره‌كى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ به‌رهه‌مى نه‌وت به‌رێژه‌ى 6% به‌رزبوه‌ته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 11/04/2019‌ :: 266‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمپانیاى دانه‌غاز ئاشكراى ده‌كات له‌ سێ مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا به‌رهه‌مى نه‌وتى رۆژانه‌یان بۆ 68.700 به‌رمیل له‌كاتێكدا له‌ سێ مانگى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو رۆژانه‌ 65.000 هه‌زار بووه‌.


به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى كۆمپانیاى "دانه‌ غاز" كه‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى كه‌رتى تایبه‌ته‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌ بوارى غازى سروشتى كارده‌كات : له‌ چاره‌كى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا به‌رهه‌مى نه‌وتى به‌رێژه‌ى 6% زیادیكردوه‌ بۆ 68.700 به‌رمیل رۆژانه‌ له‌كاتێكدا له‌ هه‌مان ماوه‌ى ساڵى رابردوودا 65.000 به‌رمیل بووه‌.

به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌و زیادبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان به‌هۆى چالاكیه‌كانی بووه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان، كه‌ به‌ تێكڕایی له‌ چاره‌كى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا تێكڕاى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌ كوردستان گه‌یشتوته‌ 32.750 به‌رمیل، له‌كاتێكدا له‌ هه‌مان ماوه‌ى ساڵى رابردودا 26.300 به‌رمیل بووه‌. هه‌روه‌ها به‌رهه‌مى غازیش له‌ كوردستان به‌رێژه‌ى 30% زیادیكردوه‌ له‌ 300 ملیۆن پێ سێجا بۆ 400 ملیۆن سێجا له‌ رۆژێكدا به‌رزبوه‌ته‌وه‌. 

هاوكات باتریك ئاڵمان، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى دانه‌غاز رایگه‌یاندوه‌ "ته‌واوبوونى دوو پرۆژه‌ى نوێمان له‌ ساڵى 2018 كه‌ فراوانكردن و په‌ره‌پێدانى كێڵگه‌كانى كوردستان و په‌ره‌پێدانى بیرى (به‌لسم 2) له‌ میسر كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر زیادبوونى به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌بووه‌.
ئا:س.م 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure