لیره‌ى توركى گورزێكى دیكه‌ى به‌ركه‌وت

هەواڵ / ئابوری :: 11/04/2019‌ :: 6598‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رامبه‌رى دۆلارى ئه‌مریكى به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین و پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانى توركیا 100 دۆلار به‌ 575 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا كه‌ له‌ 23ى مانگى رابردووه‌وه‌ بۆ ئه‌و ئاسته‌ به‌رزنه‌بوه‌ته‌وه‌.


(ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ى نیسان) به‌هاى لیره‌ى توركى رووى له‌ دابه‌زینى زیاتر كرد و 100 دۆلار به‌ 575 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پاشنیوه‌ڕۆى دوێنێ 100 دۆلار به‌ 569 لیره‌ بوو.

له‌دواى ته‌واوبوونى هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانى توركیا و پاشه‌كشه‌ى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدار و ئه‌گه‌رى بردنه‌وه‌ى شاره‌وانیه‌كانى ئه‌نكه‌ره‌ و ئه‌ستنبوڵ له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنى توركیا به‌هاى لیره‌ روو له‌ دابه‌زینه‌.

له‌ بازاڕه‌كانى كوردستانیش پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ 570 لیره‌ بووه‌.

ئا: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure