دابەشکردنی زەوی بۆ سەرجەم خێزانەکان دەستپێدەکات

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 36535‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی یاسایی ئاشكرایده‌كات: یاسایه‌ك پێشكه‌شكراوه‌ بۆ پێدانی پارچه‌یه‌ك زه‌وی به‌هه‌ر خێزانێكی عێراقی.


محه‌مه‌د غوزی، ئه‌ندامى لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ی نیسانی 2019) ئاشكرایكرد: پڕۆژه‌یاسایه‌ك پێشكه‌شكراو بۆ ته‌رخانكردنی پارچه‌ زه‌وییه‌ك بۆ هه‌ر خێزانێك، پڕۆژه‌كه‌ له‌ ته‌واوبوون نزیكه‌، ئه‌و پێشنیاره‌ش جیاوازه‌ له‌ ده‌ستپێشخه‌ری نیشته‌جێبوون، كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران خستویه‌تیه‌ڕوو.

وتیشى: "ئه‌م پڕۆژه‌ پێشنیاركراوه‌، زۆرێك له‌ كێشه‌كانی نیشته‌جێبوون و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی چاره‌سه‌رده‌كات، له‌ پێش كۆتاییهاتنی ئه‌م وه‌رزه‌ی یاسادانان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ردرێت".

غوزی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "ته‌رخانكردنی پارچه‌یه‌ك زه‌وی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ر خێزانێك، به‌پێی چه‌ند مه‌رجێك، له‌وانه‌، سه‌رۆكی خێزانه‌كه‌ سودمه‌ند نه‌بووبێت له‌ حكومه‌ته‌كانی تر و خانووی خۆشی نه‌بێت، به‌ڵام نه‌كراوه‌ته‌ مه‌رج كه‌ سه‌رۆكی خێزان فه‌رمانبه‌ر بێت یان نا، زه‌وییه‌كه‌ش له‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی یان له‌ شوێنی له‌ دایكبوونی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت".

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌كرد: ئه‌و پارچه‌ زه‌وییه‌ به‌بێ به‌رامبه‌ره‌، هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی هه‌یه‌، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن قه‌رزی پێده‌دات، به‌مه‌رجێك له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا بیكاته‌ خانوو، گه‌رنا لێی وه‌رده‌گیردرێته‌وه‌.

وتیشی: "ئه‌و زه‌وییه‌ قه‌ده‌غه‌یە بۆ ماوه‌ی ده‌ ساڵ بفرۆشرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سود له‌ پاره‌كه‌ی وه‌ربگیرێت".

پ: رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure