كه‌شناسى كه‌شوهه‌واى هەینی و كۆتاى شه‌پۆلى بارانبارینى راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: 11/04/2019‌ :: 34644‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11ى نیسان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم كه‌شوهه‌واى رۆژى هه‌ینى راگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى پێشبینییه‌كانیش ده‌ڵێت: "له‌ ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینییه‌وه‌ كه‌ش ده‌گۆڕێت و ئاسمان خۆرده‌بێت".

بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسى به‌شى پێشبنییه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌كانى هه‌رێم به‌ دواڕۆژ-ى راگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه‌ شه‌پۆلى بارانبارین له‌ سنورى هه‌ولێر و دهۆك ده‌ستى پێكردووه‌ به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام، به‌ڵام له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى كه‌متره‌، ئه‌م شه‌پۆله‌ تا كاتژمێر 4:00ى پاشنیوه‌ڕۆى سبه‌ى هه‌ینى به‌رده‌وام ده‌بێت.

وتیشى: "شه‌پۆلى بارانبارین له‌ ئێواره‌ى هه‌ینى-یه‌وه‌ ده‌وه‌ستێت و ئاسمان خۆرى ته‌واوه‌تى ده‌بێت تا به‌یانى ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌".

به‌رپرسى به‌شى پێشبنییه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌كانى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: له‌ ڕۆژى دووشه‌ممه‌وه‌ بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و تاوه‌كو چوارشه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

 

هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم كه‌شوهه‌واى رۆژى هه‌ینى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه‌



داڕشتنه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure