عومەر بەشیر لە دەسەڵات دوورخرایەوە

هەواڵ / جیهان :: 11/04/2019‌ :: 184‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌ 11ی نیسانی 2019) عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆكی سودان له‌ ده‌سه‌ڵات دوورخرایه‌وه‌.

به‌پێی سایتی رۆیته‌رز، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حكومه‌تی سودان راگه‌یاندووە: عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆكی سودان له‌ ده‌سه‌ڵات دوورخراوه‌ته‌وه‌ و له‌ئێستادا حكومه‌تی سودان له‌ گفتوگۆدان بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی راگوزه‌ری سه‌ربازی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات.

عادل مه‌حجوب حسێن وه‌زیری به‌رهه‌مهێنان و سه‌رچاوه‌ داراییه‌كان له‌ باكوری دارفور له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند: گفتوگۆكان به‌رده‌وامن بۆ پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نێكی سه‌ربازی بۆئه‌وه‌ی دوای دوورخستنه‌وه‌ی عومه‌ر به‌شیر ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌به‌رێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ سودان به‌ سایتی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه‌: عومه‌ر به‌شیر له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تییه‌ و له‌ژێر چاودێرییه‌كی ورد و چڕوپڕی سه‌ربازیدایه‌.

به‌ ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی سودانی رژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌ سه‌نته‌ری شاری خه‌رتوم سه‌ما ده‌كه‌ن و هوتاف دژی به‌شیر ده‌ڵێنه‌وه‌.

وه‌رگێڕانی: هونه‌ر كه‌مال



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure