توركیا : كاتی ئەوە هاتووە سنورێك بۆ سەركێشیەكانی ناتانیاهۆ دابنرێت

هەواڵ / جیهان :: 11/04/2019‌ :: 267‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ 


ئەمڕۆ توركیا هێرشێكی تازەی توندی كردە سەر (بنیامین ناتانیاهۆ) ی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پاش ئەوەی ناوبراو ڕایگەیاند ئەگەر لە هەڵبژاردندا دەربچێت ئەوا ئۆردووگاكانی كەناری خۆرئاوا دەخاتە سەر ئیسرائیل.


مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا، لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا لە ئەكاونتی خۆیدا داوا دەكات ڕێگە لەم شێتییەیی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بگیرێت، لە لایەكی ترەوە قسەكەرێك بەناوی حیزبی داد و گەشەپێدان و دەسەڵاتدار ڕایگەیاند كە ئێستا كاتی ئەوە هاتووە سەركێشیەكانی ناتانیاهۆ لەلایەن كۆمەڵی نێودەوڵەتیەوە ڕابگیرێت.

 توركیا ئەم ڕاگەیاندنەی ناتانیاهۆ بە پێشێلكردنێكی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتیەكان و بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایش دەزانێت قسەكەرەكەی ئەكەپە وتی: "هەڵوێستەكانی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانە وایان لە ناتانیاهۆ كردووە ڕۆژ بە ڕۆژ هەڕەشەی زیاتر دروست بكات بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست". 

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure