هێزێكى سوننه‌ له‌ هاوپه‌يمانى (البناء)ى شيعه‌كان كشايه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 11/04/2019‌ :: 289‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا


جه‌مال كه‌ربولى سه‌رۆكى حزبى حه‌ل له‌ پێكهاته‌ى سوننه‌، ئه‌مشه‌و كشانه‌وه‌ى خۆى له‌ هاوپه‌يمانى (البناء)‌ كه‌ زۆرينه‌ى له‌ پێكهاته‌ى شيعه‌يه‌، راگه‌ياند.

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ (10ى نيسانى 2019) له‌ تويتێكدا جه‌مال كه‌ربولى نووسیوێتی: به‌ هه‌موو نيازێكى باشه‌وه‌ چووينه‌ هاوپه‌يمانى (البناء)ه‌وه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردن و به‌دستهێنانى شتێك له‌ داڕشتنه‌وه‌ى چه‌ترێكى نيشتمانى كۆكه‌ره‌وه‌ كه‌ به‌سه‌ر هه‌موو ئينتمايه‌كى ته‌سكدا زاڵبێت، كه‌ شتێك له‌ خواسته‌كانمان له‌ داڕشتنه‌وه‌ى ئاسۆى سياسى نيشتمانى به‌ مانا راسته‌قينه‌كه‌ى ده‌سته‌به‌ر نه‌بوو، نه‌هاته‌دى، كه‌ خه‌ريكه‌ له‌ ساڵێك نزيك ده‌بێته‌وه‌، ئه‌وا من كشانه‌وه‌ى خۆم له‌ هاوپه‌يمانى (بنا) راده‌گه‌يه‌نم.

كه‌ربولى ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌نگاوى يه‌كه‌مى راستكردنه‌وه‌ى كاروانه‌كه‌، له‌ چوارچێوه‌ى گه‌ڕان به‌دواى پڕۆژه‌يه‌كى نيشتمانى كه‌ به‌جدى كار بۆ عێراقێكى پێشكه‌وتوو بكات، كه‌ هه‌موو عێراقييه‌كان تيايدا يه‌كسان بن.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure