پرۆسەی کۆپیکردنی بەچکە ئەسپێکی 42 هەزار ساڵە بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا

هەواڵ / زانست :: 10/04/2019‌ :: 519‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

زانایان توانییان تاقیکردنەوەیەک لەسەر جوانویەک (بەچکە ئەسپ) ئەنجامبدەن کە 42 هەزار ساڵ پێش ئێستا مردووە و لە ژێر زەوییە بەستووەکەى سیبریا دۆزراوەتەوە.


ئەو جوانووە تەمەنى تەنها دوو هەفتە بووە و لە گروپی ئەسپى (لینسکایا) بووە، کە رەچەڵەکەکەى لەناو چووبوو و نەماون.

دواى لێکۆڵینەوە لەسەر جەستەى جوانووەکە، گروپێک لە زانایانى روسی و کۆریاى باشور توانییان خانە گرنگەکانى لەشى ئەو جوانووە کۆپیبکەن و لە جەستەى ئەسپێکی زیندوی بچێنن.

لینا گریگۆریفا کە یەکێکە لە پزیشکە توێژەرەکانى ئەو پرۆژەیە وتى: "پرۆژەکەمان مێژووییە و لە کۆریاى باشور بە بەشدارى حەوت کەس لە توێژەرەوان ئەنجامدراوە".

ئاماژە بەوەش دەدات: خانە گرنگەکانى ئەو جوانووە بەهۆى ئەوەى لەژێر بەفردا بوو، هەر بە زیندوویى ماوەتەوە و کۆپییەکى بۆ کراوە تاکو لە جەستەى ئەسپێکى کۆرى بپیتێندرێت و هەمووان گەشبینین کە ئەو تاقیکردنەوەیە ئەنجامێکى باشى دەبێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure