وەزارەتی دارایی لیستێكی نوێی مووچەی راگەیاند

هەواڵ / ئابوری :: 10/04/2019‌ :: 56031‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دواڕۆژ ئاشكرای كرد: كه‌ (سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 11ی نیسانی 2019) مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌ت و چه‌ند شوێكى دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت.


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە بۆ دواڕۆژ وتی: "سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی  دارایی و ئابوری و كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كه‌سوكارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى دابەشدەکرێت".

رۆژی 8ی مارسی 2018، حكومه‌تی هه‌رێم به‌ بڕیارێك سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو به‌ بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شكرا.

راگەیاندنی ئەم لیستە لەكاتێكدایە هەر ئەمڕۆ بەوتەی سەرچاوەیەك كە بۆ دواڕۆژی ئاشكرا كردبوو،  سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی تەندروستی، دارایی و ئابوری دابەشبکرێت".

ئا: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure