فڕۆكه‌یه‌كى ترى جۆرى F-35 تێكده‌شكێت

هەواڵ / جیهان :: 10/04/2019‌ :: 33‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

له‌كاتى ئه‌نجامدانى مه‌شقێكى ئاساییدا، (دوێنى سێشه‌ممه‌ 9ی نیسانی 2019) فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى جۆرى F-35 له‌ ئۆقیانووسى ئارامدا تێكشكا.


وه‌زاره‌تى به‌رگرى ژاپۆن ترسى هه‌یه‌ رووداوه‌كه‌ له‌ ئاكامى كه‌موكورتى ته‌كنه‌لۆجییه‌وه‌ بێت.

كه‌ناڵى (سى ئێن ئێن) رایگه‌یاند: ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ كه‌ به‌ پێشكه‌وتووترین فڕۆكه‌ى جه‌نگى داده‌نرێت له‌گه‌ڵ سێ فڕۆكه‌ى هه‌مان جۆردا خه‌ریكى مه‌شقێكى ئاسایى بوون كه‌ كتوپڕ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵدا پچڕاوه‌.

كاربه‌ده‌ستانى ژاپۆن ده‌ڵێن: چه‌ند پارچه‌یه‌كى فڕۆكه‌كه‌ سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دۆزراونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام چاره‌نووسى فڕۆكه‌وانه‌كه‌ هێشتا دیار نییه‌.

سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن ئه‌م پۆله‌ فڕۆكه‌یه‌ ته‌نیا 11 رۆژه‌ چوونه‌ته‌ بوارى كاركردنه‌وه‌ له‌ هێزى ئاسمانى ژاپۆندا و نرخى هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك زیاتر له‌ 100 ملیۆن دۆلاره‌.

له‌ ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابوردوودا ئه‌مه‌ دووه‌م جاره‌ فڕۆكه‌ى جۆرى F-35 تێك بشكێت و دواى ئه‌م رووداوه‌ كاركردنى فڕۆكه‌كانى تر به‌شێوه‌یه‌كى كاتى راگیران و هه‌ر له‌ ئاكامى ئه‌م رووداوه‌دا پشكه‌كانى كۆمپانیاى به‌رهه‌مهێنى ئه‌م جۆره‌ فڕۆكه‌یه‌ له‌ بازاڕى بۆرسه‌دا دابه‌زى.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە