نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ.. لیره‌ دابه‌زى

هەواڵ / ئابوری :: 10/04/2019‌ :: 2223‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئێواره‌ی (ئه‌مڕۆ 10 ی نیسانی 2019) له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌جێگیریی مایه‌وه‌ و به‌های تمه‌نیش به‌رزبوه‌وه‌ و لیره‌ش دابه‌زى.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لە سلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌جێگیریی مایه‌وه‌ و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 150 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌ کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 150 دینار بوو".

 به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.150 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە  120.150 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.392.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.379.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.390.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 569 لیره‌.
- دوێنێ سێشــه‌مــمه‌: 100 دۆلار به‌ 567 لیره‌ بوو.


ئا: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure