قوربانییه‌كی ساخته‌ی هێرشه‌كه‌ی پاریس ده‌خرێته‌ زیندانه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 11/04/2019‌ :: 218‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

به‌ڕێوه‌به‌ری چێشتخانه‌یه‌ك كه‌ هێرشه‌كه‌ی پاریسی ساڵی 2015 تیایدا روویدابوو، سزای زیندانی به‌سه‌ردا درا به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ ساخته‌ خۆی وه‌كو قوربانیی ئه‌و هێرشه‌ له‌قه‌ڵه‌م داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوو وه‌ربگرێت.

 
ئه‌و كه‌سه‌ كه‌ ناوی (یان عه‌بدولحه‌مید محه‌مه‌دی)یه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كاتێك چه‌كداره‌كان له‌ چێشتخانه‌ی كاسا نۆسترا ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵك و پێنج كه‌سیان له‌ ده‌ره‌وه‌ كردووه‌، ئه‌ویش له‌ چێشتخانه‌كه‌ بووه‌. ئه‌م كه‌سه‌ كه‌ خاوه‌نی چێشتخانه‌كه‌یه‌ پێشتر ڤیدیۆی ئه‌و رووداوه‌ی به‌ یه‌كێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان فرۆشتبوو.

 

به‌ڵام ئێستا دادگا بڕیاری دا ئه‌و كه‌سه‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵدان بۆ فێڵكردن بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ بخاته‌ زیندانه‌وه‌.


رووداوه‌كه‌ له‌ 13ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2015 روویدا و تیایدا 130 كوژراو و زیاتر له‌ 350 برینداری لێ كه‌وته‌وه‌ و رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرت.

 

ساڵی پار دادگا بڕیاری شه‌ش مانگ زیندان و هه‌زاران یۆرۆ سزای به‌ هه‌ڵواسراوی بۆ (یان) دیاری كرد به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی ڤیدیۆی رووداوه‌كه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌. (یان) ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ نزیكه‌ی 50 هه‌زار یۆرۆ فرۆشتبوو. ئه‌مه‌ش ره‌خنه‌ و تووڕه‌بوونێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و كاره‌ساته‌ به‌كار بهێنێت و پاره‌ی پێ په‌یدا بكات.


پ: پەری

Dwarozh

18:33 (2 minutes ago)
to me
 
 
 
 
 
قوربانییه‌كی ساخته‌ی هێرشه‌كه‌ی پاریس ده‌خرێته‌ زیندانه‌وه‌
 
به‌ڕێوه‌به‌ری چێشتخانه‌یه‌ك كه‌ هێرشه‌كه‌ی پاریسی ساڵی 2015 تیایدا روویدابوو، سزای زیندانی به‌سه‌ردا درا به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ ساخته‌ خۆی وه‌كو قوربانیی ئه‌و هێرشه‌ له‌قه‌ڵه‌م داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوو وه‌ربگرێت.
ئه‌و كه‌سه‌ كه‌ ناوی (یان عه‌بدولحه‌مید محه‌مه‌دی)یه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كاتێك چه‌كداره‌كان له‌ چێشتخانه‌ی كاسا نۆسترا ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵك كردووه‌ و پێنج كه‌سیان له‌ ده‌ره‌وه‌ كردووه‌، ئه‌ویش له‌ چێشتخانه‌كه‌ بووه‌. ئه‌م كه‌سه‌ كه‌ خاوه‌نی چێشتخانه‌كه‌یه‌ پێشتر ڤیدیۆی ئه‌و رووداوه‌ی به‌ یه‌كێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان فرۆشتبوو.
به‌ڵام ئێستا دادگا بڕیاری دا ئه‌و كه‌سه‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵدان بۆ فێڵكردن بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ بخاته‌ زیندانه‌وه‌.
رووداوه‌كه‌ له‌ 13ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2015 روویدا و تیایدا 130 كوژراو و زیاتر له‌ 350 برینداری لێ كه‌وته‌وه‌ و رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرت. 
ساڵی پار دادگا بڕیاری شه‌ش مانگ زیندان و هه‌زاران یۆرۆ سزای به‌ هه‌ڵواسراوی بۆ (یان) دیاری كرد به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی ڤیدیۆی رووداوه‌كه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌. (یان) ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ نزیكه‌ی 50 هه‌زار یۆرۆ فرۆشتبوو. ئه‌مه‌ش ره‌خنه‌ و تووڕه‌بوونێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و كاره‌ساته‌ به‌كار بهێنێت و پاره‌ی پێ په‌یدا بكات.
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure