ڤیدیۆ: سمبولى شۆڕشى سودان.. په‌یكه‌رى نوێى ئازادى

هەواڵ / جیهان :: 10/04/2019‌ :: 126‌ جار بینراوە
به‌ بوێرییه‌كه‌ى ده‌نگدانه‌وه‌ دروستده‌كات

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ى له‌ سودان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، میدیا و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته‌ ڤیدیۆیه‌كیان له‌باره‌ى كچه‌ چالاكوانێكى سودان به‌ جلوبه‌رگه‌ سپییه‌كه‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ بووه‌ته‌ سمبولى خۆپیشاندانه‌كان.


چالاكوانه‌كه‌ ناوى ئاڵا سه‌ڵاح-ه‌ و ته‌مه‌نى 22 ساڵه‌ و له‌ كۆلێجى ئه‌ندازیارى ده‌خوێنێت.

به‌پێى رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست-ى ئه‌مریكى (ئاڵا) وێنه‌یه‌كى جوانى به‌خشیوه‌ته‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و رۆڵى ئافره‌تى سودانى تیایدا.

ئه‌وه‌شى وتووه‌ كه‌ ئه‌و كچه‌ خوێندكاره‌ بووه‌ته‌ سمبولى شۆڕشى سودان له‌كاتێكدا له‌نێو خۆپیشانده‌راندا گۆرانى ده‌ڵێت و قسه‌ ده‌كات به‌بێ هیچ ترس و شه‌رمێك.

چالاكوانان به‌ توانا و ده‌ركه‌وتنه‌كانیه‌وه‌ وێنایان كردووه‌ به‌ "په‌یكه‌رى ئازادى" به‌ناوبانگى شارى نیویۆركى ئه‌مریكا.

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure