یه‌كه‌م وێنه‌ی كونی ره‌ش بڵاوكرایه‌وه‌

هەواڵ / زانست :: 10/04/2019‌ :: 996‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

ئه‌ستێره‌ناسان بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی كونێكی ره‌شیان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ گه‌له‌ئه‌ستێره‌یه‌كی دووره‌وه‌.

 
پانتایی كونه‌ ره‌شه‌كه‌ 40 ملیار كیلۆمه‌تره‌ كه‌ ده‌كاته‌ 3 ملیۆن ئه‌وه‌نده‌ی پانتایی زه‌وی.

دووریی كونه‌ ره‌شه‌كه‌ له‌ زه‌وییه‌وه‌ 500 ملیۆن تریلیۆن كیلۆمه‌تره‌ و به‌ هه‌شت ته‌لیسكۆب له‌ سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه‌ وێنه‌ی گیراوه‌.

ئه‌و گه‌له‌ئه‌ستێره‌یه‌ی كونه‌ ره‌شه‌كه‌ی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ ناوی M87ه‌. 

كونه‌ ره‌شه‌كه‌ به‌ته‌نیا له‌ قه‌باره‌ی هه‌موو كۆمه‌ڵه‌ی خۆری خۆمان گه‌وره‌تره‌ و كێشه‌كه‌ی 6.5 ملیار ئه‌وه‌نده‌ی خۆره‌ و قورساییه‌كه‌ی زۆر له‌وه‌ زیاتره‌ كه‌ پێشبینیمان ده‌كرد.

وێنه‌كه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ كونێكی ره‌شه‌ و گازێكی پرشنگداری به‌ ده‌وردایه‌ كه‌ ئه‌و گازه‌ به‌هۆی هێزی كێشكردنی كونه‌ ره‌شه‌كه‌وه‌ به‌ره‌و ناو كونه‌كه‌ ده‌چێت.

پ: پەری



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە