باران 155 هەزار دۆنم زەویی ژێرئاو خست

هەواڵ / کوردستانی :: 10/04/2019‌ :: 150‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ


دیارترین مانشێتی ئەمڕۆی بەشێک لە ڕۆژنامە کوردییەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە.

كوردستانی نوێ‌: 

- ئەمڕۆ پەرلەمان كۆدەبێتەوە؟
- دیكتاتۆریی نەما، بەڵام كۆشش بۆ دیموكراسی لە عیراق و مافەكانی كورد قۆناغی دیكەی ماوە
- لیژنەی دارایی تاوتوێی بودجەی تەواوكاری دەكات
- نوێكردنەوەی شەقام و رێگە سەرەكییەكان
- ئیندیپێندێنت: بە وەستاندنی پرۆسەی سۆفیا، یەكێتی ئەوروپا كۆچەران بە مەرگ دەسپێرێت
- بەهرەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان خرایەڕوو

خەبات:
- سەرۆكی پەرلەمان بۆ خەبات: لە نزیكترین كاتدا دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێم كارا دەكرێتەوە
- حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچە راگیراوەكانی كەمئەندامان خەرج دەكات
- ئەمریكا سوپای پاسدارانی خستە لیستی تیرۆرەوە .. سعودیە و ئیسرائیل و بەحرەین پاڵپشتی بڕیارەكەی ئەمریكا دەكەن
* وەك كاردانەوەیەك پەرلەمانی ئێران سوپای ئەمریكای بە تیرۆریست هەژمار كرد
- وەزیری دەرەوەی عێراق: بەشێوەیەكی گشتی عێراق هەر سزایەكی تاكلایەنەی سەر ئێران رەت دەكاتەوە
- هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل بەڕێوەچوو .. پێنج ئافرەتی عەرەب خۆیان بۆ پەرلەمانی ئیسرائیل هەڵبژارد
- هێزەكانی سووریای دیموكرات ستایشی قارەمانێتیی پێشمەرگە كوردستان دەكات
* مەزڵوم كۆبانێ‌: پێشمەرگە لە كۆبانێ‌ رۆڵی لە تێكشكاندنی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا هەبوو
- كۆمەڵەی قوربانیان داوای قەرەبووكردنەوەی هەڵەبجەییەكان دەكات

ئاژانس:
- وەفدێكی هەرێم دەچێتە بەغدا .. گرێبەستەكان لەگەڵ كۆمپانیاكان و توركیا كێشەی نێوانیانە
- پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای چاكسازی دەبێتە دووەم كاری پەرلەمان
- هەسەدە داوای دامەزاندنی دادگایەكی نێودەوڵەتی دەكات سەبارەت بە چارەنووسی داعشەكان
- كەمئاویی زیاتر دەكات .. نیوەی پەمپەكانی ئاوی سلێمانی لە كار كەوتوون
- باران 155 هەزار دۆنم زەویی ژێرئاو خست

وشە:
- كۆمەڵی ئیسلامی گۆڕان بە هۆكاری پەراوێزخستنی لەلایەن پارتییەوە دەزانێت
- دوو ملیار و نیو لە داهاتی گشتی بۆ خانەنشینی پەرلەمانتاران دەڕوات
- زانا مەلا خالید: پێمان باشە كەس چوار ساڵ زیاتر لە پۆستەكەی نەبێت
- ئێران رێیەكانی كەلار و خانەقین بۆ گەیشتن بە سووریا بەكاردێنێ‌
- پێكهاتەكان داوا دەكەن لە هەردوو سەرۆكایەتییەكە بە پلەی وەزیر پۆستی راوێژكاریان پێ‌ بدرێت
- دەستپێكردنی پڕۆژە وەستاوەكانی بەڵێندەران بە دامەزراندنی حكومەتی نوێوە گرێ‌ دراوە
- بەهۆی باشبوونی دۆخی دارایی هاووڵاتییان دەست بە دروستكردنی خانوو دەكەنەوە
- سیستمی كۆنی دابەشكردنی مووچە دەرگای دزیی لەناو دامەزراوە حكومییەكان هەرێم واڵا كردووە


هەولێر:
- شاندێكی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنقالكراوانی كوردستان لە بەغدایە .. هەوڵدەدرێت مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی بخرێتە سەر بودجەی حكومەتی فیدراڵی
- وەزارەتی تەندروستی كارمەندە خۆبەخشەكانی دەكاتە گرێبەست
- كۆمیسیاری ئەوروپا بۆ كاروباری كۆچبەران: كورد لە شەڕی داعشدا قوربانی زۆری داوە ئێمە پشتگیری لە كوردستان دەكەین
- پارێزگارێكی نوێ‌ بۆ موسڵ دادەنرێت
- ئاكپارتی داوا دەكات هەڵبژاردن لە ئیستەنبوڵ دووبارە بكرێتەوە
- هەڵبژاردنەكانی ئیسرائیل رۆژێكی چارەنووسساز بۆ نەتانیاهۆ
- ئەمڕۆ پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم كۆدەبێتەوە
- پێكهاتەكان داوا دەكەن لە سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت پشكیان هەبێت
- لە پەرلەمان لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی زیانەكانی لافاو پێكدەهێنرێت


پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure