پلانی مه‌سرور بارزانی بۆ كابینه‌ی داهاتووی حکومەت ئاشکرادەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: 10/04/2019‌ :: 5064‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

مه‌سرور بارزانی كوڕی گه‌وره‌ی مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم و كاندید بۆ سه‌رۆكی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ نیازه‌ له‌ كابینه‌كه‌یدا پلانی تایبه‌تی خۆی جێبه‌جێ بكات.


مه‌سرور بارزانی كه‌ پێشتر به‌رپرسی ده‌زگای پاراستنی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، پاش دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم كوردستان له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا، ده‌بێته‌ یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئاژانسه‌كه‌ و هه‌ر ئه‌وكات كارێك ده‌كات كه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشدا نه‌بێت و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ ده‌ستی خۆیدا بێت و هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بكات.

كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌ی بارزانی كه‌ ئێستا له‌ لایه‌ن حیزبه‌كه‌یه‌وه‌ كاندیده‌ بۆ سه‌رۆكی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێم، پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ستافه‌كه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵیدان، به‌تایبه‌ت به‌رپرسی نوسینگه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ خۆی بباته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌، هه‌روه‌ها كه‌سێكی نزیكی خۆی ده‌كاته‌ سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ناو پارتییه‌وه‌ زانیارییه‌كانی بۆ دواڕۆژ ئاشكراكرد: كه‌ جگه‌ له‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی به‌نیازه‌ وه‌زیری ناوخۆ به‌ ئاره‌زووی ئه‌و دابنرێت و له‌ ئێستادا باس له‌ نه‌زهه‌ت حالی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری – پاراستن ده‌كرێت بۆ ئه‌و پۆسته‌.

دواڕۆژ له‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌شی زانیوه‌ كه‌ له‌ كابینه‌ی داهاتوودا ئاشتی هه‌ورامی. وه‌زیری سامانه‌ سروستییه‌كان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "كه‌ نه‌وزاد هادی پۆستێكی باڵای پێده‌درێت له‌ كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی و فرسه‌ت سۆفی په‌رله‌مانتاری پێشووی ئەو حیزبە ده‌كرێته‌ پارێزگارى هه‌ولێر".

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد: کە مەسرور بارزانی بە نیازە لەم کابینەیەدا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بخرێتە ژێر دەسەڵاتی سەرۆکی حکومەتەوە.

ئا: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure