نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 10/04/2019‌ :: 307‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پێشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ له‌ کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی دراودا له‌ سلێمانى، به‌های دۆلار بەرامبەر دینار نزمبوونەوەی کەمی بە خۆیەوە بینی.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10ی نیسانی 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا نرخی دۆلار  نزمبوونەوەیەکی کەمی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 100دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

بەگشتی ئەمڕۆ نرخی دراوەکان بەمشێوەیەیە:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 100 دینارە
100 یۆرۆ به‌ 136 هەزار دینارە
100 پاوه‌ن بە 156 هەزار 750 دینارە
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 8هه‌زار 700 دینارە
100 لیره‌ به‌ 22 هه‌زار و 500 دینارە

دوێنێش به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 150 دینارە
100 یۆرۆ به‌ 136 هەزار دینارە
100 پاوه‌ن بە 157 هەزار دینارە
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 8هه‌زار 400 دینارە
100 لیره‌ به‌ 22 هه‌زار و 500 دینارە

ئا:ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure