حیزبه‌كه‌ی نهتەنیاهۆ سه‌ركه‌وت
هەواڵ / جیهان :: 10/04/2019 :: 93 جار بینراوە
دواڕۆژ
دواى جیاكردنه‌وه‌ی 97%ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی دوێنێی ئیسرائیل، حیزبی "لیكۆد" به‌سه‌رۆكایه‌تی بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیران، به 37 كورسی به‌رامبه‌ر 36 كورسی حیزبی رکابەر، سه‌ركه‌وتنی راگه‌یاند".
كه‌ناڵ 12ی ئیسرائیل رایگه‌یاند: بنیامین نهتەنیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیران له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌ی ئیسرائیل‌دا بۆ ویلایه‌تی پێنجه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
دواى جیاكردنه‌وه‌ی 97%ی ده‌نگه‌كان، حیزبی لیكۆدی راستڕه‌و به سه‌رۆكایه‌تی نهتەنیاهۆ 37 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه، له‌به‌رامبه‌ردا حیزبی "شینی سپی" به‌سه‌رۆكایه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵی پێشوو بینی گانس 36 كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
دوای كۆتاییهاتنی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، رهوفین ریفلین سه‌رۆكی ئیسرائیل دواى گفتوگۆكردن له گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی حیزبه‌كانی ئه‌و وڵاته، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كان راده‌سپێرێت له‌ماوه‌ى 28 رۆژدا حكومه‌ت پێكبهێنێت، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پێكنه‌هێنرا، له ده‌سه‌ڵاتدایه دوو هه‌فته‌ی دیكه‌ی بۆ درێژبكاته‌وه.
و: ئیحسانی مه‌لا فوئاد