هەردوو حیزبەکەی ئیسرائیل سەرکەوتن له‌ هەڵبژاردن رادەگەیەنن

هەواڵ / جیهان :: 09/04/2019‌ :: 285‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئیسرائیل، هەردوو حیزبە رکابەرەکەی ئەو وڵاتە پارتی پارێزگاران و پارتی شین  و سپی "سەرکەوتنیان" راگەیاند.


بێنی گانتز، سەرکردەی پارتی شین و سپییەکان دەڵێت: "سەرکەوتین، خەڵکی ئیسرائیل رای خۆیان وت".

بەڵام بنیامین ناتانیاهۆ کە ماوەی چوار خولە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلە لە پشکی پارێزگارەکان، وتی: "سەرکەوتنێکی روونمان بەدەستهێناوە".

هاوکات میدیا ئیسرائیلییەکان بەشێک لە ئەنجامە بەراییەکانیان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا پارتی شین و سپی بە جیاوازی پێنج کوری لە پێش پارتەکەی ناتانیاهۆوەن.

بڕیاریشە درەنگانی ئەمشەو ئەنجامەکان بە فەرمی رابگەیەنرێن.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure