چوار كەس بە تۆمەتی رووداوەكەی ئەمڕۆی سلێمانى دەستگیركران

هەواڵ / کوردستان :: 09/04/2019‌ :: 3094‌ جار بینراوە
ئه‌نجامده‌رى سه‌ره‌كى تاوانه‌كه‌ هه‌ڵهاتووه‌ فۆتۆ: ئه‌رشیف

دواڕۆژ

پاش ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ گازینۆیه‌كدا له‌ شه‌قامى سالم له‌ سلێمانى هاوڵاتییه‌ك به‌ ده‌ستڕێژى گولـله‌ كوژرا پۆلیسى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون و ئه‌نجامده‌رى سه‌ره‌كى تاوانه‌كه‌ش هه‌ڵهاتووه‌ و له‌ هه‌وڵى ده‌ستگیركردنیدان.


ئێواره‌ى (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9ی نیسانی 2019) هاووڵاتییه‌ك له‌ شه‌قامی سالم له‌ سلێمانی به‌ فیشه‌ك كوژرا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی سلێمانییه‌وه‌ بۆ دواڕۆژ وتی: "گه‌نجێك له‌ ناو كافتریایه‌كدا له‌ شه‌قامی سالمی سلێمانی به‌ر فیشه‌ك دراوه‌و پاش گه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌".

پۆلیسى سلێمانى له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد: دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی رزگاری و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان، كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كرا و دەركەوت تۆمەتبارێك تەقەی لە هاوڵاتیەك كردووە و سێ فیشەكی پێوەناوە.

به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌: دوای بەدواداچوونی هێزەكانی پۆلیس و وەرگرتنەوەی كامێرای چاودێری، توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن و لەئێستادا ئەنجامدەری سەرەكی تاوانەكە كە ناوی (أ. أ. ص)ه‌ هەڵهاتووە و هێزەكانی پۆلیس لە گەڕان و لێكۆڵینەوەدان بۆ دەستگیركردنی.

داڕشتنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure