هه‌ڵبژاردنى گشتى له‌ ئیسرائیل به‌ڕێوه‌چوو

هەواڵ / جیهان :: 09/04/2019‌ :: 137‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

(ئەمڕۆ سێشەممە 9ی نیسانی 2019) ئیسرائیلییەکان روویان له‌ سندوقه‌كانى ده‌نگدان كرد لە هەڵبژاردنێکدا کە تیایدا پارتی پارێزگارانی ئیسرائیل کە بنیامین ناتانیاهۆ سەرکردایەتی دەکات، رووبەڕووی کێبڕکێیەکی سەخت دەبنەوە لەگەڵ پارتی شین و سپی بە سەرکردایەتی بێنی گانتز.


گانتز کە سوپاسالاری پێشووی ئیسرائیلە، لەلایەن چەندین فەرماندەی سەربازی ئەو وڵاتەوە پشتیوانی دەکرێت و پێشبینی دەکرێت رکابەری ناتانیاهۆ بێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران.

پێشتر حیزبەکەی ناتانیاهۆ رایگەیاندبوو: "ئەم هەڵبژاردنە لە نێوان حکومەتێکی راستڕەوی بەهێز بە سەرۆکایەتی ناتانیاهۆ، یان حکومەتێکی چەپی لاواز بە سەرۆکایەتی گانتز ده‌بێت".

لەوەڵامی ئەو راگەیەندراوەدا، گانتز بە ئاژانسی رۆیتەرزى وت: "ناتانیاهۆ نە پەیامبەرە و نە ئەفسانەیەکە کە شوێنپڕکردنەوەی ئەستەم بێت، خەڵکی ئیسرائیلیش ماوەیەکی زۆرە بەدوای گۆڕانکاریدا دەگەڕێن".

ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیلدا پارتەکەی ناتانیاهۆ سەرکەوتوو بێت، ئەوا بۆ جاری پێنجەم لەسەر یەک وەکو سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دیاردەکرێت، ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەیی دەبێت لە مێژوو ئیسرائیلدا.

ئا: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure